تیپی باسکەی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ خولی نایابی یانه‌كانی عیراق سه‌ركه‌وت و تیپی یانه‌ی رزگاری گه‌رمیانیش بۆ خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان سه‌ركه‌وت، ئه‌م دوو ئه‌نجامه دوو ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر و به‌رچاون بۆ وه‌رزشی كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به تایبه‌تی.
بۆ ئه‌م دوو ئه‌نجامه باشه‌ی ئه‌و دوو یانه‌یه‌ی کوردستان، قوباد تاڵه‌بانی دوو بروسكه‌ی پیرۆزبایی بۆ هه‌ردوو یانه‌كه ناردووه و پیرۆزبایی و پشتگیری خۆی بۆ هه‌ردوو یانه‌كه‌ش دووپات كردته‌وه.
بەڕێزان سەرۆک و راهێنەر و یاریزانانی یانەی رزگاری
گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنتان بۆ خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان، دڵنیاین بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنەی یانەکە بۆ یەکەمین جار لەمێژووی خۆیدا، گرنگە بەتایبەت کە توانیتان ببنە نوێنەری تاکە ناحیە لەخولی نایابی کوردستاندا و وەک ناحیەی رزگاری توانای وەرزشی خۆتان سەلماند.
ئەم دەستکەوتنە وەرزشییە دەرەنجامی پەرۆشی و دڵسۆزی ستافی تیپەکە و خۆئامادەکردنێکی تەواوی یاریزانەکان بوو بۆ مسۆگەرکردنی ئەو سەرکەوتنانە و بوو بە شانازییەکی تر بۆ گەرمیان و مایەی دڵخۆشی و سەربەرزی بۆ هاندەران و جەماوەرە خەمخۆرەکەتان.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بەرێزان سەرۆک و راهێنەر و یاریزانانی تیمی باسکەی یانەی دەربەندیخان
بەبۆنەی سەرکەوتنتان بۆ خولی نایابی باسکەی یانەکانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، گەیشتنی تیمی باسکەی پێشکەوتووان و تازەپێگەیشتوانی یانەی وەرزشی دەربەندیخان بەم ئاستە باڵایە و سەرکەوتنتان بۆ چوارگۆشەی زێڕین، ئاماژەیەکە بۆ بەرزیی ئاستی ئێوە و رۆحییەتی وەرزشدۆستی و خۆڕاگری و پەرۆشیتان بۆ بەدەستهێنانی شانازی بۆ یانەکەتان و هەموو کوردستان لەکایەی وەرزشی عێراقیدا.
بۆ دوایین یارییش ئومێدەوارین سەرکەوتن و پلەی یەکەم بەدی بهێنن و نازناوی خولەکە مسۆگەر بکەن، ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران