هاوژین عەبدولواحید
1-هەمیشە پێشبینیی ئەرێنیت هەبێت بۆ منداڵەکەت،
چاوەڕێی شتی مەزن بە، پێی مەڵێ تۆنابیت بە هیچ.
2-هەرگیز مەیشکێنەرەوە لە ناو خەڵکدا، بەراوردی مەکە بە کەسیتر. مەڵێ پورزاکەت لە تۆ زیرەکترە، هاوڕێکەت لە تۆ عاقڵترە.
3-بە ناو و ناتۆرەی ناخۆش و نەشیاو بانگی منداڵەکەت مەکە.
4-کاتێک هەڵەیەک دەکات مەیکە بە گاڵتەجاڕی ناو دۆست و خزمانت، باسی مەکە تا پێی پێبکەنن.
5-متمانەی پێبکە و گرنگی بەهەستەکانی بدە.
6-ئاشنای بکە بە خۆشەویستی و میهرەبانی، هەرگیز رێگه مەدە ئیرەیی و رق شوێنی ببێتەوە لە دڵیدا.
7-فێری بکە چاوچنۆک نەبێت، رازیبێت بەوەی کە هەیەتی، تێی بگەیەنە دڵخۆشبوون بە واتای ئەوەنییە هەموو شتێکت هەبێت.
8-فێریبکە چۆن پلان دابنێت بۆ داهاتوو، ئامانج و هیوای هەبێت بۆ دواڕۆژ.
9-راستگۆبە لەگەڵی و رێگەی پێمەدە درۆ بکات.
10-زیادەڕۆیی مەکە لە دەربڕینی خۆشەویستی، بهێڵە تاوەکو پشت بەخۆی ببەستێت تۆ لە دورەوە هاوکار و چاودێربه.