حەزدەکات بچێتەوە پاڵ مێسی

11:16 - 2024-03-12
وەرزش
92 جار خوێندراوەتەوە

عەلی کەریم

نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یاریزانی یانەی هیلالی سعودی، ئێستا چارەسەری ئەو پێکانە دەکات کە ماوەیەک لەمەو پێش تووشی بووبوو، بەهۆی ئەم پێکانەشەوە تاكو كۆتایی وەرز ناتوانێت یاریی بکات.
سەرچاوەکانی هەواڵی نزیك لە یانەی هیلال ئەوەیان راگەیاندووە؛ بەهۆی ئەو پێکانە قورسەوە رەنگە لە كۆتایی وەرزدا بۆندەكەی لەگەڵ ئەم یانە سعودییە هەڵبوەشێنێتەوە، لەم بارەیەوە و لە كاتی ئامادەبوونی لە پاڵەوانێتی كێبركێی‌ فۆرمۆلا وەن كە لە بەحرین بەڕێوە چوو، لە وەڵامی پرسیارێكدا كە تۆری هەواڵی (ئەی ئێس بی ئێن)ی ئەمریكی ئاراستەی كردبوو: راگەیاند؛ ئارەزووی ئەوە دەکات لەگەڵ لونێل مێسی یاریزانی یانەی مەیامی ئەمریكی جارێکی تر یەک بگرنەوە، ئەمەش دوای دوو ساڵ دابڕان لە یەكتری پاش جیابوونەوەیان لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە.
هەروەها گوتی؛ ئەبینم هاوڕێكەم لە یانەكەی زۆر دڵخۆشە و لە ئاستە بەرزكەی هەر بەردەوامە ومنیش بەوە زۆر دڵخۆشم و بۆیە هیوادارم جارێكی تر پێكەوە لە یانەیەك یەك بگرینەوە و هاودارانمان دڵخۆشبكەین و ئاستێكی جوانی تۆپی پێی پێشكەش بكەین.
پەیوەندی نێوان میسی و نەیمار
لونێل مێسی و نەیمار دا سلیڤا پەیوەندییەكی تایبەت و توند و تۆڵیان پێکەوە هەیە، نەیمار،  مێسی بە نزیكترین یاریزانی هاوڕێ‌ خۆی دادەنێت، بیگومان بە هەمان شێوە مێسی- یش هەروایە، ئەو نزیكییەشیان  كاریگەری زۆری هەبووە لە ناو یاریگاكاندا، بەتایبەتی لە هەردوو یانەی بارسیلۆنا و پی ئێس جی.
كۆكردنەوەی یاریزانانی پیشووی بارسیلۆنا
مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و پاڵەوانی مۆندیالی قەتەر، پەرۆشی كۆكردنەوەی هەموو هاوڕێ‌ دێرینەکانی خۆیەتی و بە تایبەت یاریزانانی پێشووی یانەی بارسیلۆنا، کاتێک بۆندیان كۆتایی دێت یان كۆتایی پێدەهێنرێت، هەوڵی كۆكردنەوەیان دەدات و سەرپشكە لە هێنانی ئەو جۆرە یاریزانانە، ئەوەتا ئێستا لەگەڵ یانە ئەمریكییەكە چەند یاریزانێك لەوانە لە پاڵ مێسیدا یاری جوان و بەهێز پێشكەش دەكەن، وەك سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئەلبا و لویس سوارێز، رەنگە وەرزی ئایندە نیماریش زیاد بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان