چوار یارییەكەی تریش دەكرێن

11:29 - 2024-03-12
وەرزش
81 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو سێشەممە و سبەی شەو چوار شەممە 12 و 13/3/2024 دوا چوار یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16 یانەی چامپیۆنس لیگ دەكرێن و لەم چوار یارییەوە ئەو چوار یانەی تریش دەردەكەون كە دەگەنە قۆناغی 8 یانەی ئەم خولە.

یارییەكان
هەر چوار یارییەکە بەمشێوەیە دەكرێن كە بەرامبەریان ئەنجامی یاریی چوونی نێوانیان نووسراوە:

سێشەممە 12/3/2024
*بارسیلۆنا 1 × 1 ناپۆلی.
*ئەرسناڵ 0 × 1 پۆرتۆ.

چوار شەممە 13/3/2024
*ئە.مەدرید     0 × 1  ئینتەر میلان.
*ب. دۆرتمۆند 1 × 1    ئایندهۆڤن.
شایاین باسە هەفتەی پێشوو چوار یاریی گەڕانەوەی تری ئەم قۆناغە كران و لێیانەوە هەریەكە لە بایرن مونشن و ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان و مان سیتی بوون بە یەكەم تا چوارەم یانەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی 8یانەی ئەم خولەو ئەمشەو و سبەی شەویش چوار یانەكەی تریش دەردەكەون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان