ره‌وه‌ز ئیسماعیل
یه‌كێتیی ناوه‌ندیی باله‌ی عیراق، گردبوونه‌وه‌ی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عیراقی به‌ڕێوه‌برد، له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا، پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی یه‌كه‌م بوون، یارییه‌كانیش رۆژی چوار شه‌ممه 2024/3/6 ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه 2024/3/10 به‌رده‌وام بوون.
له‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه‌دا، تیپی پێنج یانه به‌شدارییان كرد، تیایدا دوو یانه‌ی كوردستان (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر) به‌شدار بوون، تیپی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌گه‌ر چی یه‌كه‌م یاریی به هه‌ولێر دۆڕاند، به‌ڵام چوار یارییه‌كه‌ی تری برده‌وه، به‌تایبه‌تیش بردنه‌وه‌یه‌كیان زۆر گرنگ بوو كاتێك توانی 2-3 له گازی باشوور بباته‌وه، دۆڕاندنی هه‌ولێریش 3-0 به مه‌سافی باكوور، وایكرد پێشمه‌رگه بچێته پله‌ی یه‌كەمیی ریزبه‌ندیی و هه‌ولێر بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زێت و ریزبه‌ندییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ی لێهات:
-1پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی (9 خاڵ).
-2 هه‌ولێر (8 خاڵ).
-3 گازی باشوور (7 خاڵ).
-4 مه‌سافی باكوور (5 خاڵ).
-5 به‌حری (0 خاڵ).
ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی هه‌ردوو یانه‌كه‌ی كوردستان له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌دا به‌مشێوه‌یه بوون:
*هه‌ولێر 3×2 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
*پ. سلێمانی 3×1 مه‌سافی باكوور.
*به‌حری 0×3 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
*گازی باشوور 2×3 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
*گازی باشوور 1×3 هه‌ولێر.
*هه‌ولێر 0×3 مه‌سافی باكوور.
*به‌حری 1×3 هه‌ولێر.
ئێستا هه‌ر چوار یانه‌ی یه‌كه‌م تا چواره‌می ریزبه‌ندیی (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر، گازی باشوور و مه‌سافی باكوور) بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین سه‌ركه‌وتوون و به‌حری ئاوت بووه، بڕیار وایه به‌م نزیكانه گردبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م قۆناغه‌ش له به‌سره ده‌ستپێبكات.