سه‌رقاڵیی زۆر هه‌موو نووسه‌رێك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌ی هه‌رچی زووتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له كورتترین ماوه‌دا بینووسێت و بینرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه، ئیتر هه‌موو شتێك بداته ده‌ست به‌خت و شانس، به‌ڵام كات ته‌رخانكردن و حسابكردن بۆ پێداویستییه‌كانی خوێنه‌ری ئه‌م رۆژگاره كه ئه‌ویش سه‌رقاڵه زۆر سوودی هه‌یه.
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
له‌وانه‌یه تۆش له‌و كه‌سانه بیت كه پێش ئه‌وه‌ی مه‌سجه‌كانیان بنێرن، به‌وردی پیایدا ده‌چنه‌وه و ئیدێتی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت بۆ ئاسانترین و كورتترین مه‌سج ده‌كه‌یت و شانازیی به‌خۆته‌وه ده‌كه‌یت كه ئاوا وردیت. جگه‌له‌م حاڵه‌ته له‌وانه‌یه له‌و نووسه‌ره به هه‌ڵپه و په‌له‌په‌لكه‌رانه بیت كه په‌له‌په‌ل و هه‌ڵپه‌یان له وردی و له‌سه‌ر وه‌ستانیان زیاتره. یانی له جیاتی ئه‌وه‌ی دره‌نگتر و بێكێشه و هه‌ڵه بنووسن، تاڕاده‌یه‌ك ئابڕوومه‌ندانه، به‌ڵام به خێرایی و په‌له‌پڕوزێ ده‌نووسن.
دوو مامۆستا و زانای زانسته ره‌فتارییه‌كان له زانكۆی هارڤارد به ناوی (تۆد راجه‌ر) و (جه‌سیكا لۆسكی فینك) له كتێبی (نووسین بۆ خوێنه‌رانی سه‌رقاڵ)دا رێنمایی خه‌ڵكی و نووسه‌ران ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له مه‌سج و نووسینه كورته ناڕه‌سمی و بێبایه‌خه‌كانیشدا هه‌وڵ بده‌ن وه‌كو نووسه‌رانی به‌دیقه‌ت و ورده‌كار مامه‌ڵه بكه‌ن. ناونیشانی كتێبه‌كه زیره‌كانه هه‌ڵبژێردراوه، چونكه خوێنه‌رانی ئه‌م رۆژگاره هه‌ر هه‌موویان سه‌رقاڵن و كورد وته‌نی، بواریان نییه سه‌ری خۆشیان بخورێنن. خه‌ڵكی به‌رده‌وام به مه‌سج و كورته‌نووسین بۆمباران ده‌كرێن. له (مه‌یل بۆكسه‌وه) تا (ئین بۆكس) هه‌تا مه‌سج به نووسین (یان ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌په‌كانی یارییه‌وه) سه‌رقاڵ بكرێن.
پێویسته چی بخوێنینه‌وه؟ سه‌رپێی چاو به‌چیدا بخشێنینه‌وه؟ ئه‌ی ئه‌و شتانه چین كه ده‌بێت له‌به‌رچاویان نه‌گرین و فه‌رامۆشیان بكه‌ین؟ ئه‌مانه ئه‌و بڕیارانه‌ن كه ته‌قریبه‌ن هه‌موو كه‌سێك رۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێت ده‌یان جار یان سه‌دان جار بیدات.
هه‌ردوو نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر چه‌ند پره‌نسیپێكی جێگیر كه ساڵه‌هایه وه‌كو رێنمایی نووسین ناسراون، له‌وانه‌ش ئه‌و وشانه‌ی زیادن و پێویست نین تووڕ بده، ئه‌و وشانه بنووسه و هه‌ڵبژێره كه هه‌موان ده‌یزانن، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان رێزمان به‌كاربێنه و هتد ... به‌ڵام كتێبه‌كه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیش ده‌هێنێته‌وه.
بۆ نموونه پره‌نسیپی (هه‌تا كه‌متر بێت باشتره) له‌به‌رچاو بگره. زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی سه‌باره‌ت به نووسینن رێنمایی نووسه‌ران ده‌كه‌ن وشه زیاده‌كان لابه‌رن. به‌ڵام نووسه‌رانی ئه‌م كتێبه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان تاقیكردۆته‌وه و تێستیان كردووه. بۆ نموونه له ئیمه‌یلێكدا بۆ هه‌زاران ئه‌ندامی گروپی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان كه داوایان لێكراوه له راپرسییه‌كدا به‌شداربن، كه‌مكردنه‌وه‌ی وشه‌كان له (127) وشه‌وه بۆ (49) وشه ته‌قریبه‌ن بووه به هۆی ئه‌وه‌ی دوو ئه‌وه‌نده وه‌ڵامی مه‌سجه‌كه بده‌نه‌وه. توێژه‌رانی ناوبراو له‌وه تێگه‌یشتن كه مه‌سجی درێژتر وا له وه‌رگران ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و ئیشه‌ی پێویسته بیكه‌ن (بۆ نموونه پڕكردنه‌وه‌ی راپرسی)یش پێویستی به كاتێكی زیاتر هه‌یه.
هه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌و مه‌سجانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌نووسینن. له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا، له كاتی نه‌خۆشی كۆرۆنادا نامه‌یه‌ك بۆ دایك و باوكان نێردرا كه سه‌ره‌تا چه‌ند رسته‌یه‌ك بوو سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنی كێشه‌كانی فێربوون له ماڵه‌وه، پاشان داوایان لێكرا له راپرسییه‌كدا به‌شداری بكه‌ن. ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كورتتر بۆ به‌شداری له راپرسییه‌كه‌دا نووسرابوو، زیاتر وه‌ڵام درایه‌وه.
كه‌واته نووسه‌ران ده‌بێت هه‌ندێ جار كورت بنووسن، به‌ڵام نووسینه‌كه‌یان كاریگه‌ر بێت، له‌وه باشتره درێژداڕی بكه‌ن و نووسینه‌كه‌یان پڕ بێت له ستایش، به‌ڵام له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.
زۆرجار كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی به‌قسه ده‌یڵێیت له ناوه‌ڕۆكی ئه‌وه‌ی ده‌ینووسیت گرنگی زیاتره. ته‌نانه‌ت كاتێك داوای یارمه‌تی دارایی له خه‌ڵك ده‌كرێت- بۆ نموونه بۆ پشتیوانی له كاندیدێكی سیاسی- كورت و پوختی قسه‌كه به‌های خۆی هه‌یه. مه‌عقوله وا بیر بكه‌ینه‌وه یارمه‌تیده‌ران خۆیان هه‌رچه‌نده هۆكاری زیاتریان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كه بده‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ن زیاتر پاره بده‌ن. به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ كاندیدێكی ئه‌مریكی، ته‌نیا لابردنی چه‌ند په‌ره‌گرافێك له‌و ئیمه‌یله‌ی بۆ یارمه‌تی دارایی نێردراوه، بڕی یارمه‌تییه داراییه‌كانی هه‌تا له سه‌دا (16) زیاد كردووه. (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیمه‌یله‌كه بێ سه‌ره‌و به‌ره بووه و باش پێكه‌وه نه‌به‌ستراوه). ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه حه‌زیان له سیاسه‌ته حه‌زیان له‌وه نییه رێنماییه بێكۆتاییه‌كانت بخوێننه‌وه.
نووسه‌ران ده‌بێت هه‌ندێ جار كورت بنووسن، به‌ڵام نووسینه‌كه‌یان كاریگه‌ر بێت، له‌وه باشتره درێژداڕی بكه‌ن و نووسینه‌كه‌یان پڕ بێت له ستایش، به‌ڵام له‌به‌رچاو نه‌گیرێت
ژماره‌ی وشه‌كان ته‌نیا ئه‌و شته نییه كه ده‌بێت كه‌می بكه‌یته‌وه. سنوورداركردنی مه‌سجه‌كان بۆ یه‌ك بیرۆكه-یان به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ئه‌و بیرۆكانه‌ی زۆر پێویستن- ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سجه‌كان بخوێنرێنه‌وه و باشتر بچنه مێشكه‌وه و له یاد نه‌كرێن و ئیشیان پێ بكرێت. كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وشه‌كان له‌وانه‌یه ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی هه‌بێت: لینكێك له ئیمه‌یلێكدا (له گۆڤارێكی ده‌روونناسییه‌وه) كاتێك به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی نێردرا. له سه‌دا (په‌نجا) زیاتر كلیكی له‌سه‌ر كرا، تا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لینكێكی زیاده‌ی (خه‌ڵات) دا نێردراوه.
رێزمان و هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانیش گرنگه. رسته‌ی كورت كه كرداره‌كانی روون و ئاشكرا بێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی باو كه هه‌موو كه‌سێك ده‌یزانێت و به‌كاریده‌هێنێت، باشترین بژارده‌یه. پۆستی فه‌یسبووك، ره‌خنه‌ی ئۆنلاین، ته‌نانه‌ت نووسراوی كورتی ناڕه‌سمی كه په‌یڕه‌وی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی تێدا ده‌كرێت، زیاتر لایك و كۆمێنت و ئه‌و جۆره شتانه‌یان بۆ دێت.
نووسه‌رانی جدیش ده‌بێت بایه‌خ به‌م جۆره شتانه بده‌ن. لێكۆڵینه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ی ئیتیكی (118) كۆمپانیای گشتی ئه‌وه‌ی نیشان دا، ئه‌وانه‌ی رسته‌ی درێژ و وشه‌ی ئاڵۆز به‌كارده‌هێنن، كه‌متر خاوه‌نی به‌های ئیتیكین و كه‌متر پشتیان پێ ده‌به‌سترێت.
باقی خاڵه‌كانی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌رانی ناوبراو زیاتر له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نووسین بێت، سه‌باره‌ت به دیزاین و جوان پێچانه‌وه‌ی زانیارییه. رێكخستن و جوان پێچانه‌وه‌ش گرنگه: ئاگادارییه‌كی دووباره دیزاینكراو له‌لایه‌ن پۆلیسی نیویۆركه‌وه (سه‌باره‌ت به تاوانی بچووكی سه‌ر شه‌قامه‌كان) بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوون بۆ دادگا له سه‌دا (13) زیاد بكات. به‌كارهێنانی خاڵ، فاریزه، ناونیشان و رێكخستن و ریزبه‌ندی بۆ جه‌ختكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست به‌كاربهێنرێن زۆر باشه. به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی شێوه جیاوازه‌كانی ته‌ئكید وه‌كو هایلایت و بۆڵد و ئیتالیك، وه‌كو سه‌نده‌ویچی كه‌ره‌ی عه‌لی بابا له‌گه‌ڵ جامبۆن و گۆرگۆنزۆلا وایه به نانی مۆز: پێكهاته‌یه‌كه له كۆمه‌ڵێك ماده كه شتێكی نائاسایی و پڕ مه‌سره‌ف دروست ده‌كات.
هه‌موو خوێنه‌رێك سه‌ری قاڵه و هه‌زار و یه‌ك ئیشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش خوێنه‌ری هه‌موو نووسه‌رێك ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش نووسه‌ر و هه‌موو كه‌سێك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌ی چه‌ند مه‌سجی هه‌یه له كورتترین كاتدا بینێرێت و هه‌موو شتێكیش بداته ده‌ست به‌خت و چانس. به‌ڵام له نووسینی وتاره‌وه بگره هه‌تا مه‌سجی نووسراو بۆ به‌رنامه‌ی خواردنی نیوه‌ڕۆ یان ئێواره، حساب كردن بۆ كاتی خوێنه‌ر و پێداویستییه‌كانی زۆر سوودی هه‌یه، ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده سه‌رت قاڵه و مه‌سجه‌كانت ئه‌وه‌نده بێ سه‌ره و به‌ره ده‌نووسیت، ئه‌وه‌ی بۆی ده‌نێرێت به‌یه‌ك نیگای خێرا تووڕی ده‌دات، وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌ر هیچت نه‌نووسیبێت و هیچت نه‌ناردبێت.
سه‌رچاوه: Nebesht.com