لەمەولا عیراق لە ئوردن کارەبا دەکڕێت

06:43 - 2024-03-30
عیراق
145 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکدا، ئەمڕۆ بە رەسمی کارەبای نیشتمانیی عیراق و ئوردن پێکەوە بەسترا و قۆناغی یەکەمی کڕینی کارەبای ئوردن لەلایەن عیراقەوە، بە قەبارەی 40 مێگاوات کەوتە کار.
هاوکات وەزارەتی کارەبای عیراق، رایگەیاند: ئەو کارەبایەی لە ئوردن دەکڕدرێت، تەرخان دەکرێت بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای عیراق و زۆرترین کارەباش تەرخان دەکرێت بۆ شاری روتبە، کە 10 ساڵە لەکارەبای نیشتمانی بێ بەشن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێکی گەورەی کارەبای هەرێمی کوردستان دەدرێتە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە. بەڵام هێشتا پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، پێویستیان بە بڕێکی زیاتری کارەبایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان