پانێڵێك بۆ مووچە رێكخرا

10:11 - 2024-04-02
هەمەرەنگ
82 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای تەكنیكی كوردستان، پانێڵێكی لەژێر ناونیشانی (مووچە لەنێوان ململانێی سیاسی و مافی بنەڕەتیی مووچەخۆران)دا بەڕێوەبرد.
پانێڵەكە لەچوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەكانی مامۆستایان، فەرمانبەران، فێرخوازان، بەشی كارگێڕی هات و لەلایەن د.بیلال رەئوف مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكیی كوردستان بەڕێوەبرا.
پانێڵەكە رۆژی 31/3 لە هۆڵی كۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب لە پەیمانگەی تەكنیكیی كوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەشداربوون و گفتوگۆیان لەسەر مووچەی فەرمانبەران كرد كە نزیكەی 10 ساڵە بۆتە گرفت و چەندین ئاستەنگی بەدوادا هاتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان