پانێڵی «پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند» رێکدەخرێت

10:11 - 2024-04-03
هەمەرەنگ
89 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3/4/2024، سەعات: 11:00، لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە چاودێری راگرایەتی بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵی «پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لەنێوان ئاڵنگاری و دەرفەتدا» بەڕێوەدەچێت.
لە پانێڵەکەدا، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مامۆستا عوسمان کاروانی، کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان، ئاری هەرسین بەرپرسی لقی 4 پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداردەبن و پانێڵەکەش لەلایەن د. بیلال رەئوف مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەڕێوەدەبرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان