دۆستانی شیعر ئه‌مجاره «ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د»ی شاعیر له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه و به پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی و دانیشتووانی كورد له ئه‌ڵمانیا، كۆڕی شیعر خوێندنه‌وه له چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانیا رێكده‌خات.
كۆڕه‌كان له شاره‌كانی ( شتوگارت ـ نورنبێرگ ـ به‌رلین ) سازده‌كرێن و له رۆژی (20 / 4 / 2024)ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌ریه‌ك له‌م رێكخراوانه كۆڕه‌كان ساز ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵه‌ی كوردی شتوگارت له شتوگارت، ناوه‌ندی كلتوری كورد‌و ئه‌ڵمان له نۆرنبێرگ، گروپی كابارێتی كورد له به‌رلین.