و/ یه‌سنا محه‌مه‌د
خانمه ئه‌كته‌ری لوبنانی ماغی بو غوسن له رۆژی جیهانی ئۆتیزمدا په‌یامێكی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، ئۆتیزم چییه؟ بۆچی هه‌ر حاڵه‌تێك جیاوازه له حاڵه‌ته‌كه‌ی تر؟ ئێمه زۆر پرسیار ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌موو پرسیاره‌كان یه‌ك وه‌ڵامیان هەیە: چونكه ئۆتیزم وه‌ك ده‌ریا وایه ناتوانین لێی بكۆڵینه‌وه، تا خۆمان هەڵنەدەینە ناویه‌وه.
ماغی وتیشی: ئێمه فێری نهێنی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌بین و ده‌بنه به‌شێك له جیهانه‌كه‌مان كه ده‌بێت قبووڵی بكه‌ین و خۆشمان بوێت و له باوه‌شی بگرین، له رۆژی جیهانی ئۆتیزمدا، هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ئۆتیزم (NAC) هه‌مووی خۆشه‌ویستی و هیوایه، به هه‌موو كه‌سێكی تووشبوو به ئۆتیزم ده‌ڵێم: (به ئه‌ندازه‌ی گەورەیی ده‌ریا، خۆشمان ده‌وێن).