سەرۆك کۆمار لەگەڵ سەرۆک وەزیراندا کۆبۆوە

10:30 - 2024-04-04
عیراق
124 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك کۆماری عیراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیراندا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-4-2024 بەڕێوەچوو، پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات تاوتوێکران و چەند بابەتێك خرانەبەر باس و گفتوگۆ، کە پەیوەندییان بە رەوشی ئابووری و ئەمنی هاووڵاتیانەوە هەیە و پاڵنەرن بۆ بەدەستهێنانی گەشەسەندنی هەمەلایەنە.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت کرایەوە لە جێبەجێکردنی کارە لە پێشینەکانی و  تێڕوانینی بۆ ئایندە، کە یارمەتیدەرە بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و باشترکردنی خزمەتگوزاری و بژێوی هاووڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان