چەند رۆژێکی تر خۆر دەگیرێت

10:42 - 2024-04-04
هەمەرەنگ
97 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمان لە ئەمریکا، کە بە ناسا ناسراوە هەواڵی خۆرگیرانی تەواوەتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو، رۆژی دوو شەممە 8/4/2024 خۆر بە تەواوی دەگیرێت.
هەروەها وتیشی: خۆرگیرانەکە، لە بەشێکی نیوەگۆی زەوی بە کەمی دەبینرێت و لە بەشەکەی تری نیوەگۆی زەوی خۆر بە تەواوی دەگیرێت.
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بە تەواوی خۆر دەگیرێت.
لە پڕۆسەی خۆرگیراندا، خۆر و مانگ و زەوی دەکەونە سەر یەک هێڵی راست. هەروەها مانگ رێ لەوە دەگرێت تیشکی خۆر بگاتە سەر زەوی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان