زەوی خێراتر بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە

10:45 - 2024-04-04
هەمەرەنگ
91 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری نەیچەری زانستی، نیموەگۆی زەوی خێراتر لە جاران بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە و پێشبینی دەکرێت، تاکو ساڵی 2029 کات چرکەیەک خێراتر بێت.
هاوکات ماڵپەڕی نیویۆرک پۆست، رایگەیاند: چرکەیەک بە درێژایی ساڵەکە، بۆ خەڵکی ئاسایی جێی بایەخ نییە بەڵام بۆ فڕینی کەشتییە ئاسمانییەکان و هەماهەنگی تۆڕەکانی ئینتەرنێت و بوارە گەردوونناسییەکان، کاریگەریی بەرچاوی دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، پسپۆڕان و زانایان پێیان وایە، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و توانەوەی بەستەڵەکەکانی جەمسەری باکوور و باشوور، جووڵە و سووڕانەوەی زەوییان خێراتر کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان