پاش ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی له پڕۆگرامێكی ته‌له‌فیزۆنیدا رایگەیاند کە دڵنیا نێوانی لەگەڵ ئەودا باش نییە، دڵنیا رەزازی بە ڤیدیۆیەک وەڵام دەداتەوە.
ناسری رەزازی لەبارەی پەیوەندی خۆی و کچەکەیەوە رایگەیاندبوو، دڵنیا واهه‌ست ده‌كات به‌راورد به منداڵه‌كانی دیكه‌م كه‌متر خۆشمده‌وێت به‌ڵام وانییه و هه‌موویان لای من خۆشه‌ویستن.
لە بەرامبەردا، خانمه گۆرانیبێژ دڵنیا ره‌زازی ره‌تیکردەوە له‌گه‌ڵ ناسر ره‌زازیی باوكی كێشه و گرفتی هه‌بێت و چەند وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە و خۆشەویستی بۆ دەربڕیوە، بەو هۆیەشەوە، لە لایەن هەوادارانییەوە ستایش کراوە.