ئەمەی خوارەوە چەند جۆرێکی پشکنینی خوێنە، کە گرنگە بۆ دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستیت:
1- پشكنینی گشتی خوێن: ئەم پشکنینە خڕۆکە سوور و سپییەکانی خوێن دەپێوێت و دۆخەکانی کەمخوێنی و شێرپەنجەی خوێن دیاری دەکات.
2-پشكنینی میتابۆلیک: لەم پشنیکنینەدا ئاستی گلوکۆزی خوین دیاری دەکرێت و بەسوودە بۆ زانینی تهندروستی گورچیلە و جگەر و غودەی دەرەقی.
3-پشكنینی چەوریی خوێن: زانینی رێژەی چەوری خوێن بەسوودە بۆ ئەوەی رێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ بکەین.
4-پشكنینی A1C: ئەم پشکنینە تێکڕای ئاستی شەکری خوێن لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا دەپێوێت و بەسوودە بۆ دیاریکردنی نەخۆشی شەکرە.