چۆن تەندروستی پەنکریاست دەپارێزیت؟

11:53 - 2024-04-04
هەمەرەنگ
95 جار خوێندراوەتەوە

پەنكریاس یەکێکە لە رژێنەکانی لەشی مرۆڤ و بەرپرسە لە دەردانی شلەی تایبەت بە هەرسكردن و   دەردانی ترشی گەدە و رێكخستنی رێژەی شەكر لە خوێندا و پاراستنی تەندروستیەکەی زۆر گرنگە، ئەم خاڵانەی خوارەوە کۆمەڵێکن کە پێویستە رەچاویان بکەیت:

1- بەردەوام ئاگاداری سیستمی خواردنت بە و بایەخ بدە بەو خۆراكانەی دژە ئۆكسانی تێدایە و دەوڵەمەندن بە ریشاڵ.

2- خواردنی شەکر کەمبکەرەوە چونكە فشارێكی زۆر لەسەر پەنكاریاس دروستدەکات و مەترسی تووشبوون بە شەكرە زیاد دەبێت.
3- رۆژانە بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە و جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە.
4- دووربکەوەرەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولییەکان.
5- خواردنی گۆشتی سوور کەمبکەرەوە و هەوڵبدە چەوری تەندروست بخۆیت، وەكو زەیتی زەیتون، چەرەسات و ئەڤۆكادۆ.
6- وەرزش بکە و ئاگاداری زیادبوونی کێشت بە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان