رۆژی 5/4/2024، له كتێبخانه‌ی كوردی له ستۆكهۆڵم له‌لایه‌ن چه‌ند رۆشنبیرێكی كورده‌وه، به دروشمی «كورده‌كانی سوید رێز له خه‌باتی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سویدی ئوڵوف گی تاندبێری ده‌گرن» مه‌راسیمێكی شایسته بۆ چله‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، چه‌ندین وتار به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكران یه‌كێك له وتاره‌كان له‌لایه‌ن عومه‌ر شێخ مووس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ي.ن.ك)-ه‌وه خوێندرایه‌وه ، پاشان چه‌ند پارچه میوزیك و شیعر و لاواندنه‌وه‌ش پێشكه‌شكران، ئوڵوف له 25/2/2024 له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و زیاتر له 60 ساڵ پشتیوانی له دۆزی ره‌وای كورد كرد له هه‌موو پارچه‌كاندا.
كۆمار عه‌لی