ئازاد ئیبراهیم
د.ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئاشكرایدەكات كە «بەمنزیکانە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە و نزیكبوونەوەی باش هەیە و رێككەوتنیش نزیكە».
د.ئەحمەد كەركوكی: نزیكبوونەوەی باش هەیە و رێككەوتن نزیكە
د.ئەحمەد كەركوكی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستانی نوێ، سەبارەت بە دواپێشهات و بەرەوپێشچوونەكانی گفتوگۆکان لە پارێزگای كەركوك، رایگەیاند: نزیكبوونەوەی باش هەیە و رێككەوتن نزیكە، بەمزووانە ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە، هەموو لایەنەكان كۆكن لەسەر ئەوەی گرنگە دوای جەژن كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا دەستپێبكرێت و گفتوگۆكانیش لە قۆناغی گفتوگۆ و قسە دەربچن و بچنە بواری جێبەجێكردنەوە.