سەعات 9:07ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان سێبەری مانگ دەکەوێتە سەر کەناراوەکانی مەکسیک، دواتر بەرەو باکوری رۆژهەڵات دەڕوات و 15 ویلایەتی ئەمریکا دەبڕێت تا دەگاتە کەنەدا.
لەو شوێنانەی، کە خۆرگیرانی تەواوەتی تێدا دەبینرێت، چالاکیی جۆراو جۆر رێکخراون، لەوانە: فێستیڤاڵ، ئاهەنگی میوزیک و ئاهەنگی هاوسەرگیریی بە کۆمەڵ.
لەو شوێنانە بۆ ماوەی چەند خولەکێک، مانگ بە تەواوی بەری خۆر دەگرێت و ناهێڵێت رووناکی و بەشێک لە گەرمییەکەی بگاتە سەر زەوی، بەڵام تەنیا ئەوانەی بەختی کەشوهەوایەکی پاکیان هەیە، دیمەنە گەردوونییە ناوازەکە دەبینن.