قەرزە دەرەکییەکانی عیراق لە 19 ملیار دۆلار بۆ 8 ملیار دۆلار کەمبۆتەوە

02:11 - 2024-04-09
عیراق
120 جار خوێندراوەتەوە

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق راگەیاند، دوای ئەوەی حکومەت ژمارەیەک رێکار و بڕیاری دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی قەرزە دەرەکییەکان بەڕێژەی ٥٠%، لە دوو ساڵدا قەرزە دەرەکییەکان لە 19 ملیار و 729 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران لە دوا کۆبوونەوەکانی خۆیدا بڕیاریداوە قەرزی دەرەکی و پەیکەربەندی قەرزە گشتییەکانی عیراق رێکبخاتەوە، بەجۆرێک قەرز تەنھا بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکان و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان