عیراق لەساڵێکدا بە قەبارەی 70 ملیار دۆلار کاڵای کڕیوە

03:15 - 2024-04-12
عیراق
144 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی عیراقی داهاتوو، بۆ توێژینەوە و راوێژکاریی ئابووری لەساڵی 2023 دا، عیراق لە 11 دەوڵەتی جیهانەوە، بە بەهای 70 ملیار دۆلار کەلوپەلی هاوردە کردووە.
لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوەدراوە زانیارییەکانی توێژینەوەکە پشتی بە داتا دەستە رەسمییەکانی گومرگ بەستووە. هەروەها لە وڵاتانی ئیمارات و چین و تورکیا و هیندستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سعودیە و بەرازیل و کۆریای باشوور، ئەڵمانیا و ژاپۆن و ئێرانەوە زۆرترین کاڵا هاوردەی عیراق کراوە.
هاوکات بەپێی ئەو توێژینەوەیە تێکڕای بەرهەمی هاوردە لەساڵی 2023دا گەیشتووەتە نزیکەی 70 ملیار دۆلار، بەراورد بە ساڵی 2022 بەڕێژەی لە 6% زیادیکردووە، کە بەهاکەی لەو ساڵەدا 63 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان