جه‌واد حه‌یده‌ری
ئه‌نفال رابردوو نییه، به قه‌د ئه‌وه‌ی تا زه‌ینیه‌تی تراژیدیا مابێت، ده‌مێنێت و رۆژێك له رۆژان دووباره ده‌بێته‌وه.
(به‌ختیار عه‌لی)
راسته ئه‌نفال تاوانێك بوو له مێژووی ره‌شی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام ئه‌نفال هه‌ر رابردوو نییه، به‌ڵكو داهاتووشه، چونكه دیكتاتۆره‌كان به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چۆن نه‌یاره‌كانی خۆیان به شێوازی جیاجیا له‌ناو ببه‌ن و بیانسڕنه‌وه. ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی له پلانی جنیۆسایدی كورددا، نووسینێكی مێژووییه سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس كه نووسه‌ر ئارام هه‌ڵه‌دنی نووسیویه‌تی و په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره له دۆڵی جافایه‌تی هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
به درێژایی مێژوو خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و باشووری كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندین جۆر كۆمه‌ڵكوژی ( جینۆساید) بوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێنی دیکتاتۆر.
به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی جنیۆساید و پێناسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ریه‌ك له شاڵاوه‌كانی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد ده‌چنه خانه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و تاوانی دژ به فه‌یلییه‌كان و كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان و راگواستن و كۆڕه‌و و دۆسییه‌كانی تر هه‌ركامیان ده‌چنه خانه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌ی له به‌شێك له‌و دۆسیانه كرد و بڕیاری له‌وباره‌یه‌وه دا، په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستانیش به بڕیار و هه‌ڵوێست تاوانه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكی زۆر له ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عیراقیش رانه‌په‌ڕێنراوه، ده‌توانین بڵێین كه هێشتا خه‌ڵكی كوردستان مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژییان له‌سه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا نه‌توانراوه سه‌رچاوه‌كانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق بنه‌بڕ بكرێت، هه‌ر له رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، شۆڕشی ئه‌یلول، سووتاندی گونده‌كان، بۆمبارانی قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1974، راگواستنی گونده‌كان له ساڵی 1978 و 1979، ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له ساڵی 1983دا، كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه 1988، پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال، جنیۆسایدی كورده فه‌یلییه‌كان، كۆڕه‌وەكه‌ی 1991 و تاكو ئه‌وه‌ی له شه‌نگال روویدا.
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق كه له ساڵی 2005 دا دامه‌زرا، به گوێره‌ی ماده‌ی 11 كه پێناسه‌ی جنیۆساید ده‌كات چوار كه‌یسی كوردی به جنیۆساید ناساندووه كه ئه‌وانیش بریتین له قۆناغه‌كانی ئه‌نفال، ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، راگواستن و له‌ناوبردنی كورده فه‌یلییه‌كان و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
قۆناغه‌كانی ئه‌نفال
حكومه‌تی به‌عس به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه دارێژراو و سیستماتیك ده‌ستیان به تاوانی ئه‌نفال كرد به مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافیا و مێژوو و كه‌لتوری كوردستان و هه‌روه‌ها سڕینه‌وه‌ی هه‌ستی كوردایه‌تی له‌لای تاكی كورد.
هه‌رچه‌ند له زۆر سه‌رچاوه و له ده‌می چه‌ندین شایه‌تحاڵه‌وه باس له رۆژی 18 ی شوبات ده‌كرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م شاڵاوی ئه‌نفالی له رۆژی 22 ی شوباتی 1988 ده‌ستنیشان كردووه.
له‌و قۆناغەدا هه‌موو دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌ی گرته‌وه و پڕۆسه‌كه به تاڵانكردنی مال و حاڵی هاووڵاتیان و راگواستنی دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌ره‌و بیابانه‌كانی باشووری عیراق و زینده به‌چاڵكردنیان. په‌لاماره‌كه‌ی له شه‌ش قۆڵه‌وه بۆ سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكردووه.
1- له كۆته‌ڵه‌وه بۆ سوسێ و قه‌ره‌چه‌تان
2 -له سوسێوه بۆ كلكه‌ی شاخی پیره‌مه‌گروون و گونده‌كانی هۆمه‌ر قه‌وم، شه‌ده‌ڵه، شاخی دابان، هه‌لاج، گونده‌كانی سه‌رگه‌لۆ، سێكانیان، هه‌ڵه‌ده‌ن، یاخسه‌مه‌ر، چاڵاوا، گوێزیله، قۆمرغان و قه‌رانگوێ.
3 -له گوندی باڵخه‌وه بۆ گونده‌كانی گاپیلۆن، وڵاغلو، چیای گۆجار، گه‌وره‌دێ، مالومه، گه‌ڕه‌دێ.
4-له چیای خه‌جه‌له‌رزۆكه‌وه بۆ گونده‌كانی سنگر، مێوڵاكه، چۆخماخ.
5-له كانی سارده‌وه بۆ گونده‌كانی كانی گۆران، پیركه، قزله‌ر، چاڵگه، چیای كونه‌كۆتر.
6-له ناحیه‌ی بنگرده‌وه بۆ گونده‌كانی مه‌رگه، ئاوه‌ژێ، سێڕوان، كانیتو، چنارنه، هه‌نجیره، شاره‌ستێن، كوێره‌كانی، سێده‌ر، دۆڵه‌بی.
بۆ یه‌كه‌مینجار لیوا روكن كامیل ساجد ئه‌لجه‌نابی كه پیاوێكی ئایینی بوو، پڕۆسه‌ی قڕكردنی كوردانی له 1988 دا ناونا ئه‌نفال، دواتر خۆشی به بڕیاری سه‌دام حسێن له سێداره درا
ئه‌نفالی دوو له رۆژانی 22/3/1988 بۆ 1/4/1988 له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ده‌ستیپێكرد.
ئه‌نفالی سێ، له رۆژی 7/4/1988 ده‌ستیپێكرد و رۆژی 20/4/ 1988 كۆتاییهات و هه‌موو گه‌رمیانی گرته‌وه.
ئه‌نفالی چوار، رۆژی 20/4/1988 ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی 5/5/1988 درێژه‌ی هه‌بوو و سنووره‌كانی عه‌سكه‌ر و گۆپته‌په و ناوچه‌كانی ئاغجه‌له‌ر، چه‌می ڕه‌زان و ده‌شتی كۆیه و ته‌قته‌ق و قه‌ره‌هه‌نجیری گرته‌وه.
ئه‌نفالی پێنجه‌م و شه‌ش و حه‌وت له رۆژی 24/5/1988 ده‌ستیپێكرد و تا 31/8/1988 به‌رده‌وام بوو و هه‌موو ناوچه‌كانی ره‌واندز و شه‌قڵاوه‌ی گرته‌وه.
له‌م قۆناغه‌دا پڕۆسه‌كه هه‌موو ناوچه‌كانی دهۆك و زاخۆ و ئامێدی و ئاكرێ و شێخانی گرته‌وه.
به پێی به‌ڵگه‌كان تاوانی ئه‌نفال به هه‌شت قۆناغ به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی شه‌ش مانگ و 13 ڕۆژی خایاند و له 22 ی شوباتی 1988 ده‌ستپێكرد و رۆژی 6 ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵ كۆتاییهات و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان نزیكه‌ی 200 هه‌زار مرۆڤی سڤیل كوردی بوونه قوربانی و چوار هه‌زار و 500 گوند و هه‌زاران مزگه‌وت و خوێندنگه و بنكه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه وێران كران و هه‌زاران سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و گیاندارانی دیكه‌ی شاخ و چیاكان له‌ناو بران و هه‌موو دره‌خت و باخ و ره‌ز سووتێنران .
كێ ناوی پڕۆسه‌كه‌ی ناونا ئه‌نفال؟
نزار ئه‌لخه‌زره‌جی له یادداشته‌كانی خۆیدا له لاپه‌ڕه‌ی 381 دا نووسیویه‌تی: لیوای روكن كامیل ساجد ئه‌لجه‌نابی ناوی پڕۆسه‌ی قڕكردنی كوردانی له 1988 دا ناونا ئه‌نفال، نزار ئه‌لخه‌زره‌جی له یادداشته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: كامیل ساجد پیاوێكی ئایینی بوو، ناوی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی له قورئانه‌وه بۆ هات.
ئه‌م دانپێدانانه بۆمان روون ده‌كاته‌وه كێ بۆ یه‌كه‌مجار ناوی له ئه‌نفال نا، ئه‌ویش كامیل ساجد ئه‌لجه‌نابی بوو كه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بوو.
هه‌رچه‌ند دواتر خودی كامیل ساجد ئه‌لجه‌نابی رۆژی 7/2/1992 به تۆمه‌تی ناپاكی له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه له سێداره درا.
كتێبی ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی له پلانی جینۆسایدی كورددا، نووسینی ئارام هه‌ڵه‌دنی، چاپی یه‌كه‌م ساڵی 2022، له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی كارۆ به تیراژی 500 دانه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.