ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵی 1975دا، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تازه پێگه‌یشتوو و هۆشیاری ده‌ڤه‌ری بادینان روویان له سوریا كرد و په‌یوه‌ندییان به یه‌كێتی و دواتریش شۆڕشی نوێوهكرد، دوای چه‌ند مانگێك له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له سه‌ربازگه‌ی (تلمهنین) له شام، یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به فه‌رمانده‌یی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ، روویان له كوردستان كرده‌وه.
سه‌ره‌تا دوای ته‌واوكردنی خوله‌كانیان گه‌ڕانه‌وه باره‌گای یه‌كێتی له قامیشلۆ، له‌وێ سه‌رۆك مام جه‌لال كه له ماڵی (خه‌لیل عه‌بدی سوور)ی كه‌سایه‌تی دیاری قامیشلۆ و دۆستی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، رێنمایی ته‌واو و پێویستیان ده‌داتێ و پاشان به سه‌رپه‌رشتی رهوانشاند نه‌وشیروان مسته‌فا له باره‌گای سه‌ربازیی (دێرك)ه‌وه ره‌وانه‌ی جه‌زیره‌ی بۆتان و پاشان سنووری پارێزگای دهۆك كرانه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و په‌یامی هیوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له نێو خه‌ڵكی بادینان، دوژمنانی كورد و شۆڕشی نوێ كه‌وتنه راوه‌دوونانیان و لێره و له‌وێ ده‌ستیانكرد به شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌كان.
دوای ده‌ستگیركردن و بێسه‌روشوێنبوونی ته‌واوی پێشمه‌رگه‌كانی مه‌فره‌زه‌كه به خودی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆی فهرماندهیانهوه، عه‌بدولڕه‌حمان شنگالی و هاوڕێكانی بڕیارده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری قامیشلۆ بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی هاوڕێكانیان، دوای رزگاربوونیان له شه‌ڕێكی سه‌خت له گوندی (پرجین)ی نێوان زاخۆ-دهۆك، سه‌ره‌تا هه‌وڵیاندا له رێگه‌ی ئاوییه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ ناو خاكی سوریا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌شاره‌زایی شه‌هید عیزه‌ت خۆشناو له مه‌له‌كردندا، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌پێی گێڕانهوهكانیشیان له زیندانی موسڵ بۆ هه‌ندێك له زیندانییه‌كان، وتبوویان: ئێمه ده‌مانتوانی رزگار ببین به‌ڵام نه‌ده‌كرا هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری خۆمان به ته‌نیا جێ بهێڵین به‌تایبه‌ت كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆرانه.
دواتر داوای یارمه‌تیدانی له كه‌سێكی ناسیاوێكی خۆیان ده‌كه‌ن تا هاوكارییان بكات بۆ گه‌یشتنه‌وه‌یان به سوریا، به‌ڵام ئه‌ویش ناپاكیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و له بازگه‌ی (تلعهدهس و مناره)ی نێوان دهۆك و موسڵ راده‌ستی رژێمیان ده‌كات.
هه‌روه‌ها شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان شنگالی كه كادیری سیاسی بوو، ده‌فته‌رێكی هه‌بووه هه‌موو سه‌ردان وگهڕانهكانی خۆیانی بۆ لای دۆست و ناسیاو و موختار و كه‌سایه‌تییه‌كانی بادینانی تێدا تۆماركردبوو، شوێن و ناوه‌كانیانی له‌و ده‌فته‌ره‌كه‌دا تۆماركردبوو، پێش ئه‌وه‌ی بگاته بازگه‌كه‌ی رژێم، هه‌ستده‌كات جمۆجۆڵێكی نائاسایی هه‌یه، بۆیه 100 دیناری عیراقی ده‌خاته ناو ده‌فته‌ری حیساباتی رۆژانه‌یانه‌وه و فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌وه ده‌ستی پیاوانی رژێم له‌به‌ر پاره‌كانی سه‌رنجیان له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌كه نه‌بێت، به‌ڵام دواتر سیخوڕه‌كانی رژێم ده‌فته‌ره‌كه‌یان ده‌دۆزنه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌ڤه‌ری بادینان كه په‌یوه‌ندییان به شۆڕشی نوێوه كردبوو ئاشكرا بوون و له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستگیركران و هه‌ندێكیان به چه‌ندین ساڵ زیندانی، حوكم دران.
شه‌هیدان عه‌بدولڕه‌حمان شنگالی-كادیری سیاسی و حسێن باتی و ره‌شید میرانی و جاسم محه‌مه‌د و عیزه‌ت خۆشناو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ن كه دوای رزگاربوونیان له گێچه‌ڵی دوژمنان، له رێگه‌ی دهۆك و موسڵ كه‌وتنه داوی دوژمنه‌وه، ئه‌و هه‌ڤاڵانه نموونه‌ی ئازایه‌تی و خۆڕاگری شۆڕشی نوێن، هه‌م له سوریا و رۆژئاڤای كوردستان، هه‌میش له یه‌كه‌م گه‌ڕی چالاكی مه‌یدانی و پارتیزانی له بادینان، كاتێكیش ده‌ستگیركران، له موسڵ و كه‌ركوك خرانه زیندانه‌وه و له‌لایه‌ن جه‌للاده‌كانی رژێمه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر دران، به‌ڵام له‌پێناو ژیانیاندا سازشیان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕیان نه‌كرد و خۆیان كرده قوربانی رێباز و بیروباوه‌ڕه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌و ئه‌نجامه‌ش مێژوویه‌كی گه‌شاوه‌یان بۆ خۆیان و یه‌كێتی و تێكۆشه‌رانی بادینان، تۆمار كرد.
به‌پێی وه‌سێتنامه‌كه‌ی شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان شنگالی، كه سێ سه‌عات پێش له سێداره‌دانیان له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێكی بچووك نووسیویانه و داویه‌تی به دایكی تا بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال، له رۆژی 30/3/1977 هه‌ر پێنجیان له زیدانی موسڵ له سێداره‌دراون.