ئیبراهیم ئەحمەد، مامۆستای كوردایەتی

01:05 - 2024-04-15
کەلتور
160 جار خوێندراوەتەوە

زانیار جەوهەر

ئەوانەی دەبنە رێنیشاندەر و راستەڕێ و پێشخستنی كۆمەڵگە، لە مێژوودا بۆ نەوەكانی دوای خۆیان دەبنە بنزار و سەر زار، لە خوێندنەوەی پەڕەكانی ژیانەوەیان نەخشی جێدەستیان لە خزمەتكردن بەگەل و نیشتمان و پێشخستنی كۆمەڵگاكەیان لە بواری فیكر و هۆشیاری و سیاسەتی سەردەمیانەدا دەبنە رێنیشاندەرەی نەوەكانی دوای خۆیان.

كەسایەتییەكی گەورە
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ئەو كەسایەتییە گەورەیەیە، كە بۆ چەند دەیەیەكی تر فیكر و بەرنامەكانی بۆ كۆمەڵگەی كوردەواری درێژەی دەبێت، چونكە گەلی كورد گەلێكی ستەم دیدە و نەگەیشتووە بە ئامانجەكانی، جا كۆمەڵگە ئەگەر لە رووی جیۆپۆلەتیك و رامیاری و حوكمدارییەوە بە ئامانج نەگەیشتبوو، پێویستی بە رێنیشاندەرێكە بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی و مافە رەواكانی دەستەبەر بكات.

 

مردن شتێكی حەتمییە و كەسایەتییە گەورەكان بەجێمان دەهێڵن، بەڵام فیكر و فەلسەفەیان بەردەوامی دەبێت

 

ئەو كەسایەتیانە كەمن لە كۆمەڵگاكاندا، كە لە یەك كاتدا هەم  سیاسەتمەدار و هەم رووناكبیر و ئەدیب بن، زۆر كەمە كەسایەتیەك هەڵبكەوێت كە ببێتە فریادڕەس لەبواری رامیاری و هۆشیاركردنەوەدا، لە كۆمەڵگایەكی زوڵم و ستەمدیدەدا، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد پشتی پێشخستنی شۆڕشەكانی  بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد بوو، رێنیشاندەر و بزوێنەر و پێشخەری گەلێكی ستەمدیدە و بێ ماف بوو.
دروست وایە، بڵێین كاریزمایەكی میانڕەوی گەلێكی بێ كیانی بوو، كە لەهەوڵدایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی.
فیكر و فەلسەفەیان بەردەوامی دەبێت
مردنیش شتێكی حەتمییە و كەسایەتییە گەورەكان بەجێمان دەهێڵن، بەڵام فیكر و فەلسەفەیان بەردەوامی دەبێت، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدیش سیاسەتمەدار و رووناكبیر و رێنیشاندەری كۆمەڵگای كوردی بوو، بوونی ئەو پێویست بوو بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی سیاسیی و فیكری و هۆشیاری لەناو كۆمەڵگاكەی كوردیدا، وەسفی كەسایەتییەكی ناوداری هاوشێوەی ئەویش بە چەند دێرێك تەواو نابێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان