رووناك شوانی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، له قۆناغی ناوه‌ندییه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه، به‌ڵام تا دوای راپه‌ڕین هیچی بڵاونه‌كردۆته‌وه، دوای راپه‌ڕین له زۆربه‌ی گۆڤار و رۆژنامه‌كان بابه‌تی شیعر و كورته چیرۆكی بڵاوكرده‌وه.
رووناك شوانی به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له 2010 یه‌كه‌مین وه‌رگێڕانم رۆمانی (به‌شی من) بوو، له فارسییه‌وه. له زمانه‌كانی فارسی و عه‌ره‌بی و سویدییه‌وه وه‌رگێڕانم هه‌یه، دوای (بژی ژیان) رۆمانی (نهێنیی ئاگر)م له سویدییه‌وه وه‌رگێڕا، زۆربه‌ی رۆمانه‌كانم باس له كێشه و گرفتی ژن ده‌كات.
رووناك شوانی وتیشی: كتێبی (بژی ژیان) له فارسییه‌وه وه‌رمگێڕاوه، نوسه‌ره‌كه‌ی ره‌عنا سلێمانییه، ئه‌م رۆمانه كاره‌كته‌ره‌كانی چوار ژنـــن، كه هه‌ریه‌كه و به تۆمه‌تێك سزادراون، له‌و چوار ژنه دواجار سێ ژنیان له سێداره ده‌درێن، راسته ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه باس له رووداوه‌كانی ناو زیندان ده‌كات، به‌ڵام چیرۆكه‌كانی جیاوازن، من له‌رێی كتێبه‌كانمه‌وه ده‌مه‌وێت كێشه‌ی ژن و رووداوه‌كانی ژیانیان بخه‌مه‌ڕوو.
یه‌سنا محه‌مه‌د