ڤێرستاپین گەڕایەوە سەر پلیكانەكانی سەركەوتن

12:04 - 2024-04-16
وەرزش
96 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن چوار قۆناغی بڕیوە، ئەم پاڵەوانێتییە جیهانییە گرنگە، بە قۆناغی بەحریەن دەستیپێكردو پاشان قۆناغی سعودیە ئەنجامدراو دواتر سێیەمین قۆناغ گواسترایەوە بۆ ئوستورالیا، رۆژی یەكشەممە 7/4/2024 چوارەم قۆناغ كە قۆناغی ژاپۆن بوو كراوە و جارێكی تر ڤێرستاپینی هۆڵەندی گەڕایەوە سەر پلیكانەكانی سەركەوتن و یەكەمی ئەم قۆناغە بوو.

ئەنجامەكان
سەرەتا ئەنجامی هەر چوار قۆناغی رابردوو كە لە بەحرەین و سعودیەو ئوستورالیا و ژاپۆن كراون بەمشێوەیە بوون :


قۆناغی بەحرەین (1) - 2/3/2024
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
2-سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ).
3-كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری).
قۆناغی سعودیە (2) - 9/3/2024
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
2-سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ).
3-شارل لۆكێر-مۆناكۆ(فێراری).

قۆناغی ئوستورالیا (3)- 24/3/2024

1- كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری).
2- شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری).
3- لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین)

قۆناغی ژاپۆن (4) - 7/4/2024
 لەم قۆناغەدا جارێكی تر ماكس ڤێرستاپینی هۆڵەندی شوفێری تیپی رێد بۆڵ گەڕایەوە سەر پلیكانەكانی سەركەوتن و پلەی یەكەمیی گرتەوە و لەگەڵ سێرجیۆ پیرێزی هاوڕێی پلەی یەكەم  و دووەمیان گرت.
لە ساڵی 2022 - ەوە بۆ یەكەمین جارە ڤێرستاپین لە یەكێك لە قۆناغەكانی ئەم پاڵەوانێتییە پاشەكشەدەكات ئەویش قۆناغی رابردووی ئوستورالیا بوو كە سسێیەمین قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوو، بەمەش ئەو ریكۆردەی وەستا كە بریتی بوو لەوەی بۆ 9 قۆناغی یەك لەسەر یەك پلەی یەكەمی گرت، بەم ئەنجامەی ژاپۆنیش ڤێرستاپین سێیەم یەكەمیی لەكۆی چوار قۆناغی ئەمساڵی ئەم پاڵەوانێتییە گرت و بێ هیچ كێشەیەك پێش سەرجەم پاڵەوانەكانی تری بەشدار كەوت.

ریزبەندیی یەكەم تاسێیەمی ئەم قۆناغە
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ).
2-سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ).
1- كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری).

ریزبەندیی گشتی

پاش تەواو بوونی قۆناغی ژاپۆن كە چوارەم قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوو، ئێستا ریزبەندیی گشتی یەكەم تا پێنجەمی شۆفێران بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا(تیپی رێد بۆڵ)(77 خاڵ).
2 -سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك(تیپی رێدبۆڵ)(64 خاڵ).
3- شارل لۆكێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری)(59 خاڵ).
4 -كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا(تیپی فێراری)(55 خاڵ).
5 -لاندۆ نۆریس –بەریتانیا(تیپی ماكلارین) (37 خاڵ).
قۆناغەكانی تر
ئەم مانگە، ئەپریلی 2024 یەك قۆناغی تری ئەم پاڵەوانێتییە لە چین دەكرێت، مانگی مایۆی ئایندە 5 – ی 2024 سێ قۆناغی تر بەڕێوە دەچن بەمشێوەیە:
 *قۆناغی چین  (5) - 21/4/2024.
*قۆناغی مەیامی  (6) - 5/5/2024.
*قۆناغی ئیمیلیا(رۆمانیا)  (7) - 19/5/2024.
*قۆناغی مۆناكۆ (8) - 26/5/2024.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان