جه‌واد حه‌یده‌ری
له‌گه‌ڵ باراندا ببارێ كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی هه‌ڵبژارده‌یه له چیرۆكی هاوچه‌رخی ئێران، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ خالید فاتیحی له فارسییه‌وه كراون به كوردی و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه خالید فاتیحی به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: كتێبه‌كه پێكهاتووه له هه‌شت چیرۆك و خاوه‌نی چیرۆكه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان نووسه‌ری ناودارن و خاوه‌نی سه‌لیقه‌ی تایبه‌تن.
وتیشی: به سه‌لیقه‌ی خۆی چیرۆكه‌كانی هه‌ڵبژاردوون، كه هه‌ریه‌كه‌یان پڕن له جوانی و ته‌كنیكی جیاواز، پێشی وایه كه ئه‌و چیرۆكانه جێگای خۆیان له دڵی خوێنه‌ری كورددا
ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد هاوسنوورین له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌كرێ بڵێێن كولتوورمان لێك نزیكه، بۆیه كاتێك چیرۆكه‌كان ده‌خوێنیته‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ی چیرۆكێكی كوردی ده‌خوێنیته‌وه.