جه‌واد حه‌یده‌ری
كتێبه دوو ده‌قی شانۆییه كه هۆشه‌نگ وه‌زیری نووسیویه‌تی و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه‌تی كوردی.
نووسینی ده‌قی شانۆیی جگه له‌وه‌ی كه توانا و سه‌لیقه و به‌هره‌ی هونه‌ری نووسه‌ری گه‌ره‌كه، پێویستی به زه‌مینه‌یه‌كی مه‌عریفی و ئه‌ده‌بی هه‌یه، هاوكاتیش شاره‌زابوون له ته‌كنیك و هونه‌ره‌كانی شانۆ.
ژێرزه‌مینه‌كه‌ی به‌غدا ده‌قێكی ناوه‌زه‌یه، ده‌قێكه كه مرۆڤ كاتێك ده‌ست ده‌كات به خوێندنه‌وه‌ی تا كۆتاییه‌كه‌ی ناتوانێت ده‌ستبه‌ردای بێت، ئه‌مه ته‌نها له به‌ر جوانی ده‌قه‌كه نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر قێزهوننی و نامۆیی رووداوهكانێتی كه ئێمه مرۆڤ تیدا ژیاوین و به قووڵی به‌ر برینه‌كانی كه‌وتووین.
یه‌كێك له تایبهمهندییهكانی ئه‌و كتێبه ئه‌وه‌یه كه خوێنه‌ر له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا به شێواز و زمانێكی نوێی
شانۆیی ده‌كه‌وێت.