جه‌واد حه‌یده‌ری
قاچار قوچار رۆمانێكی مۆدێرنه، كه ڤیڤیك شانبهانگ رۆماننووسی هیندی نووسیویه‌تی و جه‌بار سابیر له فارسییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی.
كتێبه‌كه رۆمانێكی مودێڕنه كه باس له هیندستان ده‌كات كه خه‌ریكه له رێگه‌ی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه به‌ره‌و مۆدێڕنبوون هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش باجی خۆیان ده‌وێ.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و رۆمانه ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر زۆر ژیرانه وه‌ك حیكایه‌تخوانێك رووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، رۆمانه‌كه له قاوه‌خانه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر له‌وێش كۆتایی دێت. نووسه‌ر رۆژانه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن قاوه‌خانه‌كه ده‌رده‌دڵ و پرسیار ده‌كات و گفتویه‌كی چڕ‌وپڕ له‌نێوانیان دروست ده‌بێت و خاوه‌ن قاوه‌خانه‌كه‌ش به ساده‌یی خۆیه‌وه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان ده‌داتەوە.
زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر باس له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هیندستان و دواكه‌وتوویی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
تێبینی : ئه‌و كتێبانه به‌شێكن له چاپكراوه نوێیه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.