ماهر حەسەن ره‌شید، هونه‌رمه‌ند، ساڵی 1979 ده‌ستیكردووه به كاری هونه‌ری، واتا ماوه‌ی 45 ساڵه سەرقاڵی هونەوەرە.
ماهر حه‌سه‌ن به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: ماوه‌ی 45 ساڵه له‌ناو هونه‌ردام و له شانۆ و دراما و سینه‌مادا كاری نواندنم كردووه، دراما و فیلم هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی و چێژێكی هونه‌ری خۆی هه‌یه، به شانۆ و دراما و سینه‌ما زیاتر له 300 بۆ 400 كاری هونه‌ریم هه‌یه.
ماهر وتیشی: یه‌كه‌م فیلمم به‌ناوی (تۆڵه) بوو، دواتر له فیلمه‌كانی ترمدا به‌شداربووم، له هه‌مووشیاندا رۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌بووه، نزیكه‌ی 13 كاری سینه‌مایم هه‌یه، نوێترین كاری سینه‌مایم به‌ناوی (خۆشه‌ویستی له سه‌رده‌می كۆرۆنا)یه، بێگومان له بواری سینه‌ما چه‌نده‌ها ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری باشمان هه‌یه كه جێ ده‌ستیان دیاره، هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ رۆڵی كۆمیدیا ببینێت، چونكه كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانێ ببێت به ئه‌كته‌ری كۆمیدی و رۆڵ بگێڕێت، كۆمیدیا ته‌نها ده‌ربڕینی هه‌ندێ وشه نییه، كۆمیدیا بۆ خۆی له دیالۆك و ده‌ربڕین و جوڵه و سیمای ئه‌كته‌ره‌كه پێكدێت، له كوردستان پێویسته هونه‌رمه‌ند به‌كاره‌كانی، خۆی بسه‌لمێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌میشه كاری هونه‌ریی پێویسته كارێك بێ كه بینه‌ر به‌دڵی بێت و هه‌زمی بكات، من خۆم هه‌ر كارێكم كردبێت دڵنیام به دڵی بینه‌ربووه، هه‌موو كاره‌كانیشم لا په‌سه‌ندن، چونكه ره‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌كانم لای بینه‌ره‌كانم ده‌بینم، هیچ كارێكی هونه‌ریی لای من قورس نییه، چونكه ده‌زانم كه چۆن رۆڵ ده‌بینم، نوێترین كاری هونه‌ریم (په‌تریپۆت)ه، من به‌هۆی حه‌ز و خۆشه‌ویستیم بۆ نواندن خه‌یاڵم لای پیشه‌یه‌كی تر نه‌بووه، له هیچ رۆڵێكیشم په‌شیمان نیم، تا توانام هه‌بێت و بتوانم رۆڵ ببینم له هونه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم.
دیانا ئه‌حمه‌د