رۆژی 22ی ئەم مانگە، رێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا، مەراسیمێکی تایبەتیان بەو یادە رێکخست و تێیدا خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە کۆمەڵێک کەناڵ و دەزگای میدیایی کە رۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین ئەوخەڵاتەی پێدرا. شایەنی باسە رۆزا دڵشاد مەریوانی لە سکرتارییەتی نووسینی کوردستانی نوێ وەک نوێنەری رۆژنامەکە خەڵاتەکەی وەرگرت.