لە ساڵیادی بۆردومانی شاری قەڵادزێ مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی هەڵمەتێکی نەمام چاندنی رێکخست

07:45 - 2024-04-24
کوردستان
63 جار خوێندراوەتەوە

بە سەرپەرەشتی بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەوزکردن و گرنگیدان بە ژینگەی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 24/4/2024  لە چالاکییەکدا بە بۆنەی ساڵیادی بۆردومانی شاری قەڵادزێ، هەڵمەتێکی نەمام چاندن و ناونانی باخچەیەک بەناوی (داستانی دەشتێو) لە گەڕەکی راپەڕینی شاری قەڵادزێ رێکخرا و زیاتر لە 2 هەزار نەمامی جۆراوجۆر چاندرا.
داستانی دەشتێو یەکێکە لە داستانەکانی جەنگی رووبەرووبوونەوەی بەعس و خۆراگری و قارەمانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لەو داستانەدا 17 پێشمەرگە شەهید بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان