ئەمڕۆ 24/4/2024 لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەبەستی رێگرتن له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر لە دارستان و پاوانەکانی سلێمانی، چەند بڕیارێک درا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا تاریق حه‌مه غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگه‌یاند: لەپێناو پاراستنی دارستانەکان، بڕیاردرا به دروستكردنی ئاگربڕ بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر.
هەروەها وتیشی: یە‌كێك له‌و رێكارانه‌ی بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر، بریتییە لە رێگرتن له ئاگركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری دارستانه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوکات یه‌كێكی تر له‌و رێكاره‌كانە، بریتییە لە لابردنی ئه‌و كۆشك و شوێنانه‌ی كه وه‌ك كافتریای نێرگه‌له‌كێشان له‌ناو دارستانه‌كان به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستكراون یان وەک ده‌ستگێڕ كار ده‌كه‌ن. چونکە به‌شێكی زۆری رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی نه‌كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و فڕێدانی خه‌ڵوزی نێرگه‌له دەکەونەوە.