رێژەی گەنمی وەرگیراو لە عیراق دەگاتە 7 ملیۆن تۆن

07:30 - 2024-04-27
عیراق
75 جار خوێندراوەتەوە

بوروبوومی دانەوێڵە لە عیراق و هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ قەبارەی بەرهەمی گەنم، بگاتە 7 ملیۆن تۆن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا محەمەد خیزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، رایگەیاند: چەند رێکار و رێوشوێنێکیان بۆ زیادکردنی بەروبوومی دانەوێڵە گرتووەتەبەر و ئەوەشی وەک هاندانی جووتیاران لێکدایەوە.
هەروەها وتیشی: زۆربەی جووتیاران لەکاتی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمەکانیان، شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی رابردوو 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە بەڵام ئەمساڵ، پێشبینی دەکرێت ئەو رێژەیە بگاتە 7 ملیۆن تۆن. بەو رێژەیە، عیراق سنووری خۆژێنی تێدەپەڕێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان