لەمەودوا تەنیا 20% ی قەرزەکانی شارەوانی لە هاووڵاتیان وەردەگرێت

07:50 - 2024-04-27
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە 247 ی 27 ی ئازاری 2024، کە تایبەتە بە لێخۆشبوونی 20% ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاووڵاتییان، شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ 27/4/2024 بڕیارەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات شارەوانی سلێمانی، رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییانەی کە قەرزاری شارەوانین وەک کرێی ساڵانەی کرێچێتی و خۆڵ و خاشاک و رسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سوود لە داشکاندنی 20% وەربگرن و قەرزەکانیان پاک بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان