ئامادەکارییەکان بۆ نۆژەنکردنەوە و وەگەڕخستنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەردەوامە و چەند قۆناغێکی گەورەی بڕیوە.
لەو بارەیەوە د. ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند: تاکو ئێستا پێنج جار هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.
هاوکات وتیشی: 50% ی غازی سروشتی عیراق لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنرێت. هەروەها 70% ی کارەبای هەرێم و بەشێک لە پارێزگاکانی عیراق، کێڵگەی غازی کۆرمۆر دابینی دەکات.