سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتی: بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین

02:57 - 2024-04-28
کوردستان
82 جار خوێندراوەتەوە


سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە گەلی کوردستانی راگەیاند: هەموو دەنگۆکان سەبارەت بە رازیبوونی یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورن لە راستییەوە و پابەندین بە بڕیاری دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە، کە یەکێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، وەک هەمیشە دووپاتیدەکەینەوە کە بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی هیچ حزبێکی سیاسییدا نیە، هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەکیش لەم بوارە بۆ چەواشەکردنی رای گشتییە. 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند کە یەکێتی ناچێتە هیچ کۆبوونەوەیەک و بەشداری هیچ هەوڵێک ناکات کە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردن بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان