قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە

09:42 - 2024-04-28
کوردستان
107 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرس و بابەتێکی پەیوەست بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی 70ی کرد.

لەو سەردانەدا  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی کرد بۆ دواین پێشهات و بەرەوپێشچونەکانی پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئەو هەوڵ و هەنگاوە نوێیانەی لەپێناوی سەرخستنی پڕۆسەکەدا نراون، هەروەها جەختیکردەوە کە پێویستە هەوڵەکان یەکبخرێن لەپێناوی زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی رووبەڕووی پڕۆسەکە دەبنەوە، ئەمەش لەپێناوی سەرخستنی ئەم پڕۆسە گرنگە کە خزمەتێکی گەورە بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.

قوباد تاڵەبانی لەو سەردانەدا رایگەیاند کە دۆخی ئەمنی ناوچەکە ئەوە دەخوازێت کە هەموان پێکەوە دەست لەناو دەست لە ئامادەسازیدا بن لەپێناوی زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵنگاریانەی رووبەڕووی میلەتەکەمان و ناوچەکە دەبنەوە، لە هەمان کاتدا رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند.

بابەتە پەیوەندیدارەکان