سلێمانی، لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی لە تاراندا

09:25 - 2024-04-29
ڕاپۆرت
75 جار خوێندراوەتەوە

ئا: زریان محەمەد

بە مەبەستی بەشدارییکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی (ئێران ئێکسپۆ) لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن. شاندەکە پێکهاتوون لە جێگری سەرۆکی ژوور  و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و ژمارەیەک بازرگانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان. 

محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، رایگەیاند» وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بۆ بەشدارییکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی (ئێران ئێکسپۆ) لە تاران لە رێکەوتی 27/4/2024  و ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کاری بازرگانی و پیشەسازی».

 

محەمەد رەسوڵ: لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمان و باسکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم بازرگانان، لە تاران چەند دیدارو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بەو بوارانە ئەنجام دەدەین

 

راشیگەیاند» پێشانگاکە نێودەوڵەتییە تەواوی بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان تێیدا نمایش دەکرێت، هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتانی دیکەی جیهان تیایادا بەشدارن، ئەمەش وایکردووە ساڵانە بازرگانان لە پارێزگای سلێمانی سەردانی بکەن و ئاشنابن بە نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان».
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمان و باسکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم بازرگانان، لە تاران چەند دیدارو کۆبونەوەیەکی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بەو بوارانە ئەنجام دەدەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان