پۆڵا سیروان دێڕه‌شه‌یی
شه‌هیدی فه‌رمانده مه‌عروف عه‌لی مه‌جید ناسراو به سیروان دێڕه‌شه‌یی، ساڵی 1957 لە گوندی (دێڕه‌شه)ی ناوچه‌ی زه‌نگنه لە دایکبووه، ساڵی 1958 ماڵیان چۆته شاری كه‌ركوك.
تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه و بۆ دابینكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی، وازی له خوێندن هێناوه، ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و ئه‌ندامێكی چالاكی كۆمیته‌ی ئاگر بووه، چه‌ندین چالاكی شۆڕشگێڕانه‌ی له ناو شاری كه‌ركوك کردووه، پاش ئاشكرابوونی، له به‌هاری 1981دا بووه به پێشمه‌رگه له باره‌گای هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی ی.ن.ك و له پایزدا گوازراوه‌ته‌وه بۆ مه‌فره‌زه‌كه‌ی مامه‌ڕیشه له كه‌رتی چواری جه‌باریی هه‌رێمی 5ی قه‌ره‌داخ.
دوای پێكهێنانی تیپه‌كان، له ساڵی 1982دا چۆته كه‌رتی 3ی هه‌مه‌وه‌ندی تیپی 57ی سه‌گرمه، له مانگی 3ی هه‌مان ساڵدا به فه‌رمانده‌یی شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش و له‌گه‌ڵ 13 پێشمه‌رگه به‌شدارده‌بێت له گرتنی یه‌كه‌م ره‌بایه له شۆڕشی نوێ دا له گوندی (كهلهڕهش)ی ناوچه‌ی سه‌نگاو، ئازایه‌تی و خۆڕاگریی سیروان دێڕه‌شه‌یی بۆته جێگه سه‌رنجی هاوڕێ و فه‌رمانده‌كانی، بۆیه له ساڵی 1983دا كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه له كه‌رتی 3ی هه‌مه‌وه‌ند، دواتر پله‌كانی دیكه‌ی بڕیوه تا ساڵی 1988 كراوه‌ته جێگری فه‌رمانده‌ی تیپی 59ی حه‌مرین.
به‌شداریی و فه‌رماندەیی ده‌یان داستان و نه‌به‌ردیی كردووه و تێكڕاش 11 جار برینداركراوه.
هاوینی ساڵی 1988 به‌هۆی برینداربوونییه‌وه به نهێنی براوه‌ته شاری سلێمانی و دوای سێ مانگ پهیوهندیكردۆتهوه به رێكخراوی سلێمانییه‌وه.
ساڵی 1990 له بازگه‌ی تاسڵوجه ده‌ستگیركراوه و له ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی خراوه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ و ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت و ژوری تاكه‌كه‌سییه‌وه، به‌ڵام به شاهێدی زیندانییه‌كانی دیكه، خۆڕاگر بووه و هیچ نهێنییه‌كی نه‌دركاندووه.
رۆژی 8/3/1991 له راپه‌ڕینی خه‌ڵكی سلێمانی و شكاندنی زیندانی ئه‌منه سووره‌كه، وه‌ك زۆربه‌ی زیندانییه‌كان، ئازاد بووه.
سه‌ره‌ڕای تازه ئازادبوونی، به‌شداریی له ئازادكردنی چه‌مچه‌ماڵدا كردووه و سه‌رپه‌رشتی پۆلێك پێشمه‌رگه‌شی كردووه بۆ ئازادكردنی شاری كه‌ركوك و رۆژێك پێش راپه‌ڕینی خه‌ڵكی شاره‌كه، به نهێنی چوونه‌ته ناو كه‌ركوكه‌وه.
دواتر كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن و ساڵی 1996 به‌شداریی خولی یه‌كه‌می ئه‌فسه‌رانی كردووه و بۆته ملازم.
هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی رەسمی هه‌واڵگری رژێمی پێشووی عیراقدا هاتووه كه ئاراسته‌ی ئه‌منی كه‌ركوك كراوه و مێژووی مانگی3ی ساڵی 2003ی پێوه‌یه، ئاماژه به چوونی سیروان دێڕه‌شه‌یی و مه‌فره‌زه‌كه‌ی ده‌كات بۆ ناو شاری كه‌ركوك و ده‌ڵێت: كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رۆژی 9/4/2003 به شداریی ئازادكردنی كه‌ركوكی كردووه، رۆژی 29/4/2003 بە پیلانی ناحەزان، شه‌هید کرا.