ئاوات كۆكه‌یی
كه مه‌فره‌زه‌كانی شۆڕشی نوێ دروستكران، گه‌وره‌ترین كێشه له‌به‌ر ده‌میاندا نه‌بوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی پێویست بوو، له نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلولدا هه‌رچی هه‌بوو رژێم كۆیكردنه‌وه و له هه‌ر ماڵێكیشدا یه‌ك فیشه‌ك و ته‌نانه‌ت قهوانێكیش بدۆزرایه‌ته‌وه، سزای خاوه‌ن ماڵ تا مه‌رگ ده‌ڕۆیشت، بۆیه خه‌ڵك خۆیان چه‌كه‌كانیان راده‌ستی رژێم ده‌كرده‌وه، یان له داخاندا له‌ناویان ده‌بردن تا بۆ رژێم نه‌بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، شۆڕش ده‌ستیپێكرده‌وه و توانرا چه‌ند چه‌كێكی كۆن و ناكاریگهری وه‌ك بڕنه‌و و ساڵدات و تاپڕ و تاك تاكیش كڵاشینكۆفی ژه‌نگاوی په‌یدابكرێت و كاروانه‌كه‌ی پێ به‌ڕێبخرێت.
هه‌ڕه‌شه‌كانی دوژمن
شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی كه یه‌كێک له پێشمه‌رگه‌كانی ساڵی 1976 و فه‌رمانده‌ی كه‌رت و دواتریش فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی پێنجی قه‌ره‌داغ بوو، سه‌رباری هه‌موو ناتهواوییهكانیش، خۆی و هاوڕێكانی له هه‌ر شه‌ڕێكدا، به ئیراده‌ی به‌هێز و به ره‌وایه‌تی خه‌باته‌كه‌یان، دوژمنیان تێكده‌شكاند.
ئه‌و باش ده‌یزانی كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی پێویستی له‌به‌رده‌ستدابێت ده‌توانێت له رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه فراوانی و گه‌شه‌ی زیاتر به هه‌رێمه‌كه‌ی بدات و له رووی چۆنایه‌تیشه‌وه خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ره‌وپێش به‌رێت، بۆیه هه‌میشه خه‌ون و خۆگهی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی زیاتر بوو.
سنووری هه‌رێمی پێنج كه به‌شێك بوو له قووڵایی ده‌سه‌ڵاتی رژێم و ناوچه‌یه‌كی ده‌وره‌دراو بوو به هێزی دوژمن، بەراورد بە هه‌ندێك له هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌وه تا بڵێی ناله‌بارتر بوو بۆ خه‌باتی چه‌كداری، به‌ڵام لێوه‌شاوه‌یی و كاریزمایی سیروان تاڵه‌بانی وایكرد ببێته یه‌كێک له چالاكترین هه‌رێمه‌كان و هێدی هێدی ببێته ناوچه‌ی شۆڕش و ده‌ستی دوژمنی لێ دووربخاته‌وه.
ناو و ناوبانگی سیروان تاڵه‌بانی بڵاوبۆوه و بووه وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵك، رژێمی به‌عسیش كه‌وته‌خۆ و سه‌ره‌تا هه‌وڵیدا به پێدانی پله‌وپۆستی باڵای ده‌وڵه‌تی و دواتریش به پاره و ماڵی دنیا رازیبكه‌ن واز له شۆڕش بهێنێت، به‌ڵام كه شه‌هید سیروان داواكه‌یانی ره‌تكرده‌وه، دوژمن پلانی دووه‌می خسته‌كار و بڕێكی زۆر به‌خشیشی دیاریكرد بۆ هه‌ر كه‌سێك سیروان تاڵه‌بانی ده‌ستگیربكات یان بیكوژێت، هاوكات كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ستگیركرد.
به‌ڵام دیسان شه‌هید سیروان خواست و ئامانجی گه‌له‌كه‌ی خسته سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه، نه فریوی به‌ڵێنه‌كانی خوارد و نه كه‌وته ژێركاریگه‌ریی ههڕهشهكانیشهوه، به‌ڵكو هه‌وڵی لێبڕاوانه‌ی دا هه‌رێمه‌كه‌ی پڕچه‌ك بكات و هێنده‌ی تر ته‌نگ به دوژمن هه‌ڵبچنێت.
كۆتا سه‌فه‌ری فه‌رمانده‌یه‌ك
ساڵی 1979 به‌هۆی پشێوییه ناوخۆییه‌كانی ئێرانه‌وه، شۆڕشی نوێ بڕێكی باش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكه‌وت، شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی و پۆلێك له هاوڕێكانیشی له سهفهرێكیاندا به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به‌ڕێكه‌وتن، پشكی هه‌رێمه‌كه‌یان له‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه وه‌رگرت و به ده‌روونێكی شاده‌وه، به‌ره و سنووره‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاروانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه بگه‌یشتایه‌ته شوێنی خۆی، شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی ده‌یتوانی گه‌شه‌یه‌كی زۆر زیاتر به هه‌رێمه‌كه‌ی بدات له رووی چالاكی پێشمه‌رگایه‌تی و فراوانتركردنی سنووری هه‌رێمه‌كه و شۆڕشیش.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، شه‌وی 29\30/4/1979، له گه‌ڕانه‌وه‌دا و له گوندی (زێڕینجۆ)ی شاره‌زور، كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی پیلان بۆ داڕێژراوی هێزه‌كانی ئیستخبارات و جاش و ئه‌من و قواتخاسهی عه‌سكه‌ری و له ئه‌نجامدا: سیروان تاڵه‌بانی و حه‌سه‌ن خاوێی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات كه‌ركوكی و محه‌مه‌دی حاجی كه‌ریم، شه‌هیدكران.
به‌و رووداوه رژێم ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێڕا، وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی شه‌هید سیروانی به شار و شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستاندا ده‌گێڕا و به خه‌ڵكیان ده‌وت: (شۆڕش كۆتایی هات، سیروان تاڵه‌بانیمان كوشتووه).
ئه‌گه‌رچی شۆڕش ئه‌و زه‌بره گه‌وره‌یه‌ی به‌ركه‌وت، به‌ڵام مهزهندهكهی دوژمن راست ده‌رنه‌چوو، خوێنی شه‌هید سیروان و هاوڕێكانی بوو به‌هه‌وێنی خۆڕاگری و مقاوه‌مه‌تی به‌رده‌وام و گه‌شه‌كردنی
به‌رده‌وامی شۆڕش.