پرۆژه‌ی دڵۆپه مرواریییهكان ئامانجی پێشكه‌شكردنی جوانیناسی میوزك و هونه‌ری شێوكاری و ڤیدیۆگرافییه له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رزی ئه‌وروپییانه، هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌كی ئه‌رێنییه سه‌باره‌ت به نمایشی هونه‌ری كه‌لتووری كورد له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا.
-ئامانجی تری پرۆژه‌كه (پڕۆژه‌ی گۆران) دروستكردنی پردی كه‌لتووری و ڕۆشنبیرییه له نێوان گه‌لانی ئه‌وروپی و پێكهاته‌كانی كورد له تاراوگه. پیشانگه‌ی چی نه‌مایانه پیشانگه‌یه‌كی هونه‌ری شێوه‌كارییه و به‌شێكه له پڕۆژه‌ی دڵۆپه مروارییه‌كان به به‌شداری 20 هونه‌رمه‌ندی كورد له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، ئه‌م پیشانگه‌یه له گه‌له‌ری ئایندهكان له بینای پێرهید سه‌ر به په‌رله‌مانی وێلز نمایشدەكرێت، پیشانگه‌كه تا 18ی مانگی پێنج به‌رده‌وام ده‌بێت.
Kurdish All Wales Association دایرێكته‌ری پڕۆژه‌كه ئالان نه‌ژاد-ه. رێكخه‌ری پیشانگه‌كه مه‌ریوان جه‌لال-ه. پیشانگه‌كه له‌سه‌ر هۆنراوه‌كانی مامۆستا گۆران سروشتی وەك نموونە وه‌رگرتووه.