%92ی شەقامی یەكتربڕی شاڕێی پێشمەرگە تەواوبووە

11:39 - 2024-04-29
کوردستان
96 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

كارەكانی پڕۆژەی شەقامی یەكتربڕی شاڕێی پێشمەرگە بەرەو كۆتایی دەچێت و لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانیش دەڵێت: هەوڵەكان بەو شێوەیەن كە لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵدا تەواوببێت.
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئاستی كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی یەكتربڕی شاڕێی پێشمەرگە لە نزیك باخی بەختیاری، لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، پڕۆژەكەی بەسەركردەوە، كە لە قۆناغی كۆتایی نزیكبووەتەوە، هەروەها سەردانی ئەو شەقامەشی كرد كە لە قلیاسانەوە بەرەو شەقامی بەردەم زانكۆی سلێمانی دەچێت و كاری یەكەم چینی قیرتاوی بۆ دەكرێت. بەوپێیەش لە پڕۆژەكەدا تەنها شەقامی بەردەم گومرگی سلێمانی دەمێنێت بۆ قیرتاوكردن و دوای چارەسەركردنی كێشەی بۆریی ئاوی ئەو شوێنە، كۆتایی بە پڕۆژەكە دەهێنرێت.
لەبارەی پڕۆژەكەوە، زەردەشت رەفیق لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، وتی: پڕۆژەكە %92ی تەواوبووە و بەو هیوایەین لە كۆتایی مانگی پێنج و سەرەتای مانگی شەشدا تەواوببێت و بە تەواوبوونیشی ئەو قەرەباڵغییەی كەوتۆتەسەر دەروازەی شار، تاڕادەیەكی باش نامێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان