له شاری كۆڵن له ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن دۆستانی وێژه‌ی كوردییه‌وه، كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و رۆماننووسی گه‌وره‌ی كورد به‌ختیار عه‌لی رێكخرا، له‌باره‌ی رۆمانی (داگیركردنی تاریكی) كه یەكێ لە رۆمانەكانی نووسه‌ره و مشتومڕێكی زۆری له‌نێو خوێنه‌رانی كورددا دروستكردووه.
له كۆڕه‌كه‌دا، كه رۆژی 27/4/2024 له هۆڵی ئاڵته‌فۆیه‌رڤاخه به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕ به‌كر شوانی-يه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، به هه‌ردوو زاری سۆرانی و كرمانجی و زمانی ئه‌ڵمانی كورته باسێك له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌وه پێشكه‌شكرا، دواتریش به‌ختیار عه‌لی وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیار و سه‌رنجه‌كانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه، له كۆتایشدا به ئیمزایی خۆی كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شكردن.
كۆمار عه‌لی