ئیڤان فه‌یسه‌ڵ یاسین، چالاكوان و شێوه‌كار، ماوه‌ی 14 بۆ 15 ساڵه كاری شێوه‌كاری ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له بواره‌كه‌دا ده‌ستبه‌كاربووه.
ئیڤان فه‌یسه‌ڵ به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ماوه‌ی 14 ساڵه كاری شێوه‌كاری ده‌كه‌م، هاوكات له چه‌ندین پڕۆژەی هونه‌ری دروستكردنی سپۆت و دێكۆ درامی و شۆرت فیلم كار ده‌كه‌م، هه‌ربۆیه هونه‌ر واتا ژیان بۆ من، خۆم له پیشه‌ی كاری رێكخراوه‌یی پێباشه و له ساڵی 2007 تا ئێستا له كاری رێكخراویدا به‌رده‌وامم، ماوه‌ی 14 بۆ 15 ساڵه كاری هونه‌ريی ده‌كه‌م، بێگومان هونه‌ر پیشه‌ی سه‌ره‌كیمه، چونكه حه‌زوخولیای تایبه‌تم بۆ
هونه‌ر هه‌یه.
ئیڤان وتیشی: له هونه‌ری په‌یكه‌رسازی و شێوه‌كاریدا خۆم به پڕ ئه‌زموون ده‌زانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رچووی به‌شی په‌یكه‌رسازیم، پێویسته هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز له نیگاركێشان زۆرباش بێت، ئه‌وكات ده‌توانیت په‌یكه‌رسازيی بخوێنێت، ماندوێتی و پڕ كاريی رۆژانه حه‌زوخولیای زیاترم بۆ وێنه كێشان دروستده‌كات، له 22 پێشانگه‌ی هاوبه‌ش له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌شدار بووم، خاوه‌نی 8 پێشانگه‌ی تایبه‌ت به خۆمم، هاوكات 22 بڕوانامه‌ی رێزلێنانیشم پێبه‌خشراوه.
ئالان محه‌مه‌د