ئەلیسا تۆمەتبارە بە بوختان و درۆ

09:40 - 2024-04-30
هەمەرەنگ
69 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای (وتری) بۆ بەرهەمهێنانی میوزیک ئەلیسا-ی خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی تۆمەتبارکرد بە «بوختانکردن، درۆکردن، هەڵبەستنی هەواڵ و هێرشکردنە سەر کەرامەتی خەڵک»، دوای ئەوەی ئەمەی دوایی لەڕێگەی ئەکاونتی رەسمی «X»ی خۆیەوە تانە لە دەسەڵاتی دادوەری لوبنان دەدات.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەیدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەلیسا زانیاریی پەیوەندیداری بەدەستهێناوە سەبارەت بە لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری کە گوایە نهێنی بووە، و بە “پێشێلکردنی سیستەمی کاری داواکاری گشتی و یاسا و بنەماکانی لێکۆڵینەوە”ی زانیوە.
رۆژنامەی (العرب)

بابەتە پەیوەندیدارەکان