ئەو ناوچانەی هەرێم دیاریکران کە بارانی بەهێز دەیانگرێتەوە

10:40 - 2024-04-30
کوردستان
97 جار خوێندراوەتەوە

ژوورى ئۆپراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کات و شوێنی ئەو ناوچانەی هەرێمی دیاریکردووە کە باران و هەورەتریشقەی بەهێز دەیانگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز بەڕێوەیە، پێویستە هاونیشتمانییان ئاگاداربن بەمەبەستی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێکاری پێویست.

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە"پارێزگاى هەولێر لە کاتژمێر 1ـى نیوەشەوی 3ـی ئایار تاوەکو کاتژمێر 11ـى شەوی هەمان رۆژ، باراندەبارێت و ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 20 بۆ 25 ملیمەترە، لە سلێمانی ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 30 بۆ 40 ملیمەترە، لە دهۆک ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 25 بۆ 35 ملیمەترە، لە هەڵەبجە 35 بۆ 40، لە گەرمیان و راپەڕین ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 40 بۆ 50، لە زاخۆ 25 بۆ 35 و لە سۆران ئاستى دابارینى پێشبینیکراو 25 بۆ 30 ملیمەترە."

هاوکات ئاماژە بەوەدراوە کە رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە بڕی دابارین بەراورد بە رۆژی هەینی کەمترە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان