بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کامیل ژیر، نووسەر و سیاسەتمەداری کوردمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
مامۆستا كامیل ژیر سیاسەستمەدارێكی دیار و نووسەرێكی بە ئەزموون و لێهاتووی گەلەكەمان بوو، رۆڵ و پێگەی لە رووداوە سیاسی و رۆشنبیرییەكاندا لەیادەوەریماندا دەمێنێتەوە و بە رێزەوە یادی دەكەینەوە.
خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان