کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عیراق

10:46 - 2024-05-01
ئابووری
114 جار خوێندراوەتەوە

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ئاسیاسێڵ  

ئاسیاسێڵ بە شانازییەوە نوێکردنەوەی شەراکەتی ستراتیژیی خۆی لەگەڵ گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە جیهان «هواوی» راگەیاند، ئەمەش لە رێی واژۆکردنی دوو رێکەوتننامەی زۆر گرنگەوە کە ئامانج لێیان نوێکردنەوە و مۆدێرنیزەکردنی ژێرخانی تۆڕ و بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆسەکانی کارکردنە، لەگەڵ هێنانەناوە و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ژیریی دەستکرد ‹AI› لە پێناو پێشخستنی کەرتی پەیوەندییەکان لە عیراقدا و بەهێزکردنی ئاستی کواڵیتی و داهێنان لەو بوارە گرنگەدا، وەکو ئامادەکاریی و خۆسازدان بۆ ئەو پێشکەوتنانەی لە بواری پەیوەندییەکاندا بەڕێوەن.
رێکەوتننامەی یەکەم جەخت لەسەر بەرزترین ئاستی کواڵیتی دەکاتەوە لە کارکردن و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد ‹AI› و فێرکردنی ئامێر لەگەڵ ئینتەرنێتی شتەکان ‹IoT› لە پێناو بەهێزکردنی ئەدای تۆڕ لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی ئاسیاسێڵ پێشکەشیان دەکات. فۆکەسی ئەم هەوڵە لەسەر واڵاکردنی ئاسۆی نوێیە بەڕووی بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەپێکراوێتی لە داهاتوودا بە جۆرێک خێراترین ئینتەرنێت و پێشکەوتووترین تۆڕ بۆ بەشداربووان لە سەرتاسەری وڵاتدا مسۆگەر بکات. بە سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکان، ئاسیاسێڵ و هواوی بەردەوام پابەندن بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر و دابینکردنی پێویستییەکانی بازاڕەکانی عیراق کە بەردەوام لە گۆڕاندان.  
وەکو هەوڵێکی بەردەوام بۆ باشترکردنی ئاستی کارایی و شەفافیەت، رێکەوتننامەی دووەم جەخت دەکاتەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی سیستمەکانی پارەدان لە رێی بەکارهێنانی تەکنیکەکانی بونیادی دیجیتاڵیی کراوە «ODA» کە ئاسیاسێڵ لە رێی ئەو تەکنیکانەوە هەوڵدەدات وردیی و توانای خۆگونجاندنی رێکارەکانی پارەدانی کۆمپانیا کاراتر بکات و بژاردەی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ بەشداربووانی فەراهەم بکات بە جۆرێک کە لەگەڵ خواستی خۆیان بیگونجێنن لە رێی پێشکەشکردنی ئەم چارەسەرە پێشکەوتووانەوە. ئەم شەراکەتە تەنها ئیش لەسەر ئاسانکردن و سادەکردنەوەی پرۆسەکان ناکات، بەڵکو پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە شەفافیەتەوە دووپاتدەکاتەوە لەگەڵ فۆکەسی بەردەوامی بۆ سەر کڕیاران. 

 

ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عیراق، ژماره‌ی به‌شدرابووانی 17 ملیۆنی تێپەڕاندووە

 

لە ڕێی ئەم دەستپێشخەرییە داهێنەرانانەوە، ئاسیاسێڵ و هواوی پابەندبوونی خۆیان دەسەلمێنن بە بەهێزکردنی بازاڕەکانی عیراق و باشترکردنی ژیانی ملیۆنان بەشداربووی ئاسیاسێڵ لە ڕێی چارەسەرە پێشکەوتووەکانی بواری پەیوەندییەکانەوە. لەگەڵ گەشەکردنی شەراکەتی نێوانیان، هەردوو کۆمپانیا سوورن لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشی خۆیان، کە ئەویش جڵەو رەهاکردنی تەواوەتییە بۆ ئەوپەڕی تواناکانی کەرتی پەیوەندییەکان لە عیراق. 
دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ «کۆماندەکاتەوە»، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عیراق و له‌ 1ـی كانونی دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ی به‌شدرابووانی 17 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عیراق،  یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عیراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دابیندەکات و تۆڕەکەشی زیاتر 99.06 % ـی دانیشتوانی عیراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە عیراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عیراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عیراق دابیندەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان